ئەو کەسانەی لە سعوودیە دەستگیرکران بە تۆمەتی بردنی ماددەی هۆشبەر کورد نین و عێراقین.
ڕۆژی دووشەممە، 15ـی ئەیلولی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایگەیاند، “ئەو کەسانەی لە سعودیە دەستگیرکران بە تۆمەتی بردنی ماددەی هۆشبەر هاووڵاتی و عومڕەکاری هەرێمی کوردستان نین و عێراقین”
ڕوونیشی دەکاتەوە هەرێمی کوردستان پەیوەندی بەو تۆمەتەوە نییە و ئەگەر ناوی هەرێمی کوردستانیش بهێنرێت دوورە لە ڕاستییەوە.
لە کۆتاییدا بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەینێت کە پەیوەندیەکی بەهێز لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراق و دامەزراوە فیدراڵیەکان هەیە و هەموو ڕێنماییەکانی دەسەڵات جێبەجێ کراوە.
هەروەها تیشک خرایە سەر ئەوەی کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا عێراق و هەرێمی کوردستان لەلایەن سعودیەوە بە خەڵاتی باشترین شاندی حەج ناسێندراوە.