وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ 31 هەزار سەربازمان توشی نەخۆشی دەروونی و کێشەی عەقڵی بوون.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئامارێکی دەربارەی تەندروستی سەربازانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ 31 هەزار ئەفسەر و سەربازیی وڵاتەكەیان كێشەی نەخۆشی عەقڵییان هەیە و بەردەوامیش چاودێرییان دەكەن، هەروەها مانگانە هەزاران ئەفسەر و سەرباز پەیوەندیی بە بنكەكانی تەندروستیی سەربازییەوە دەكەن بۆ کێشە جەستەی و دەروونییەکانیان.
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەفسەر و سەربازانمان بە دەست کێشەی لەدەستانی دەست و قاج و ئیفلیج بوونەوە دەناڵێنن، لە ئامارەکاندا هاتووە؛ 99 ئەفسەر و سەربازی وڵاتەکەیان دەست و قاچیان لەدەست داوە و 16ی دیکەش بەتەواوەتی ئیفلیج بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل پێشتریش ڕایگەیاندووە کە حەوت هەزار و 300 سەربازیان لە دوای 7ی ئۆکتۆبەری 2023 توشی گرفتی دەروونی بوونەتەوە و لە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل چارەسەر وەردەگرن.
زانیاری دروست دەربارەی ئەو 31 هەزار سەربازی توشی کێشەی عەقڵی و دەروونی بوون؛ ئەو سەربازانە تەنها پێکنەهاتوون لەوانەی ئێستا لە نێو سوپاکانی ئیسرائیل خزمەتی سەربازی دەکەن، بەڵکو تەواوی سەربازانی خانەنشین و دێرینەکان دەگرێتەوە.