بۆ یەکەم جار نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان گەیشتە 745 هەزار دینار و تەنیا لەم مانگەدا 50 هەزار دینار گرانبووە.
ئەمرۆ سێشەمە 16ی ئەیلولی 2025 نرخی زێڕ لە بازاردا زیاتر بەرزبووەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوو و ڕیکۆردی سێشەممەی ڕابردووی شکاند. ئەوکات ئۆنسەیەک گەیشتبووە 3674 دۆلار.
گرانبوونی ئۆنسەی زێڕ، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی مسقاڵی زێڕە. ئەمڕۆ ئۆنسەیەک زێڕ لە 3700 دۆلار نزیکبووەوە و گەیشتە 3692 دۆلار.