گەرماکە کۆتایی دێت و کەمترین پلە 25 دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی کەشوهەواوی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردۆتەوە؛ نزمترین پلە لە حاجی ئۆمەرانە بە (25) پلەی سیلیزی و بەرزترینیش (40) پلە دەبێت لە گەرمیان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی ئەیلولی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە: بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر نزم دەبێتەوە.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی ڕاگەیاند: پلەکانی گەرما بۆ سبەی دووشەممە بە گشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێکراوە.

هەولێر : 36 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی

دهۆک : 37 پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی 

زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی