کەشناسی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی کەشوهەواوی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردۆتەوە؛ نزمترین پلە لە حاجی ئۆمەرانە بە (28) پلەی سیلیزی و بەرزترینیش (41) پلە دەبێت لە گەرمیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی ئەیلولی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە: بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە [1بۆ 3] پلە بەراورد بە دوێنێ.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی ڕاگەیاند: پلەکانی گەرما  بە گشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێکراوە.

هەولێر: 37 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی

دهۆک: 36 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 38 پلەی سیلیزی 

زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی