لە کفری کچێک کوژرا و سێ کەسیش بریندارن

کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە قەزای کفری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کوژرانی کجێکی 21 ساڵ و برینداربوونی سێ کەسی دیکەی لێ کەوتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی ئەیلولی 2025 پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ئیمام محمد لە قەزای کفری دوو گەنج هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و بە چەقۆ هێڕش دەکەنە سەر ئەندامێکی خێزانەکە و لە ئەنجامدا کچێک گیان لەدەست دەدات و سێ ئەندامی دیکەی خێزانەکە بریندار دەبن.

پۆلیسی گەرمیان دەربارەی کوژراو و بریندارەکان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی شەرەکە “کچێکی ئەو ماڵە بەناوی [ئالا عەباس حمید] لەدایکبووی ساڵی 2004 گیانی لەدەستدا و دایک و باوک و برایەکیشی برینداربوون.”

لەلایەکی دیکەوە ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار ڕایگەیاند؛” بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بریندار لە کفرییەوە هێنرانە نەخۆشخانەکەمان کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ کەوتبووە نێوانیان.”

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت،”بریندارەکان دوو پیاو و ئافرەتێک بوون. ئافرەتەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.” و “دوو پیاوەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە.”

پۆلیسی گەرمیان زانیاری دەربارەی بکوژەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت،” دوو گەنجەکە برای یەکترین و پێشتر لەگەڵ ئەو ماڵەی هێرشیان کردۆتە سەر کێشە لەنێوانیاندا هەبووە.”

هاوبەشی کردن

موحەممەدی حاجی مەحموود تووشی نەخۆش دڵ بووە

سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات، موحەممەدی حاجی مەحموود تووشی نەخۆشی دڵ بووە و بۆ ئەم مەبەستەش ڕەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا کراوە، وتەبێژی حیزبەکەشی دەڵێت بۆ پشکنین چووە. فەرهاد...

ژنێک دیواری بەسەردا ڕووخا و گیانی لەدەستدا 

پۆلیسی بەردەڕەش بڵاویکردۆتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن 50 ساڵ دەکەوێتە ژێر دیوارێکەوە و گیان لەدەست دەدات. ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی ئەیلولی 2025 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەردەڕەش ڕایگەیاند؛ “ئەمڕۆ بەیانی لە ڕووداوێک ئاگادارکراینەوە کە...

کەشناسی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی کەشوهەواوی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردۆتەوە؛ نزمترین پلە لە حاجی ئۆمەرانە بە (28) پلەی سیلیزی و بەرزترینیش (41)...

کونسوڵخانەی ئەمریکا: پاسەوانمان دەوێت بە مووچەی 37 هەزار دۆلار

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هەلی کارێک بڵاودەکاتەوە بۆ پاسەوانی و مەرجە دوو ساڵ ئەزموونت هەبێت. ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی ئەیلولی 2025 کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری هەولێر ڕایگەیاند؛ هەلی کاری تازەمان...

یەکێتیی زانایانی ئایینیی: نوێژی مانگگیران بکەن 

فەلەکناسان پێشبینی ئەوە دەکەن ئەمشەو مانگگیران ڕوودەدات و یەکێتیی زانایایی ئاینیی کوردستانیش دەڵێت، سونەتە نوێژی مانگگیران بکەن. ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئەیلولی 2025 یەکێتیی زانایانی ئاینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ “مانگگیران...

پاسێک لە باکووری کوردستان وەرگەڕا و 27 کەس برینداربوون

لە پارێزگای ڕووهای باکووری کوردستان پاسێکی نەفەرات وەرگەڕا و بەهۆیەوە 27 کەس برینداربوون. ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئەیلولی 2025 لە ڕێگەی نێوان ڕووها و سرووچ پاسێکی نەفەرهەڵگر کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا و...

پۆلیسی سۆران: ئەو کەسەی ماڵەکەی بۆ لەشفرۆشی بەکاردەهێنا دەستگیرکرا

دوو کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماڵەکەیان بۆ کاری لەشفرۆشی و هێنانی ئافرەت لە دەرەوەی شار لەلایەن پۆلیسی سۆران دەستگیرکران. ئەمڕۆ سێشەممە، 2ی ئەیلولی 2025 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند؛ “ دوای...

عادیلە کرێکارێک لە کاتی خەوتن دەشێلێت و گیان لەدەست دەدات

لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەی رێگەی هەولێر – کۆیە، ئامێری ڕۆڵە (عادیلە) بەسەر کرێکارێکی خەوتوو دەکەوێت و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، نزیک کاتژمێر 10:00ی بە پێی گوتەی محەممەد...

نەوەی نوێ: بڕیاری دادگا ئێمە و خەڵکیشی شۆک کرد

جوڵانەوەی نەوەی نوێی دوای بڕیاری دادگا بۆ سەپاندنی سزای پێنج مانگ بەندکردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە، ڕایگەیاند، “غەدری دەسەڵات بۆ ئێمە و خەڵکی کوردستان چاوەڕوانکراوبوو.” کەمێک...

هەواڵی ناوخۆ