جارێکی دیکە دادگایکردنی شاسوار عەبدولواحید دواخرا

دادگاییکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید بۆ 02-09-2025 دواخرا.

دوای زیاتر لە دوو هەفتە دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بۆ جاری دووەم دادگایکردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو 2ی ئەیلوولی 2025 دواخرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیاربوو 21ی ئەم مانگە شاسوار عەبدولواحید دادگای بکرێت، بەڵام پەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لەسەر تۆمەتبار، دادگایەکەی دواخرا بۆ 28ی مانگ و ئەمڕۆش بۆ جاری دووەم دادگایکردنەکە دواخرا.

شاسوار عەبدولواحید لە رێکەوتی ‏2025-08-28 کاتژمێر 10:00 شەو لە گوندی ئەڵمانی نزیک ماڵەکەی خۆی بە بڕیاری دادگا دەستگیرکرا.