وەزارەتی ناوخۆی عێراق، وەک بەشێک لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەنێو هاووڵاتییان هەڵمەتی تۆمارکردنی چەکە بێ مۆڵەتەکانی دەست پێ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئابی 2025 وەزارەتی ناوخۆی عێراق چەند وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە و نووسیویەتی؛ لقی کۆنتڕۆڵ و ڕێکخستنی چەک لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای “ذی قار” بە هاوکاری بەشی پۆلیسی ]بەتحاء[ کەمپینێکی بۆ تۆمارکردنی چەکی هاووڵاتیان ڕێکخست.
وەزارەتی ناوخۆ، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئەم کەپینە هەڵمەتی تۆمارکردنی چەکی هاوڵاتیانە، بۆ ڕێکخستن و میکانیزمی تۆمارکردنی چەکی سوکە، بەپێی ڕێنمایی وەزارەت و بەرنامەی حکومەت بۆ چەکەکانیان لەلایەن دەوڵەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، باس لە مەبەستی هەڵمەتەکە دەکات و دەڵێت؛ ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە کەمپینی هۆشیاریی بەرفراوان دێت کە ئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاساییە لەنێو ئەو هاوڵاتیانە کە پشتگیری و پاڵپشتی خۆیان بۆ ڕێکارە حکومییەکان دووپات کردۆتەوە.