ترامپ تووشی نەخۆشی بووە و پەڵەیەکی ڕەش لەسەر دەستی دەرکەوتووە

دووبارە پەڵە ڕەشەکەی دەستی ڕاستی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەنگدانەوەی میدیاکانی لێکەوتەوە و دکتۆرەکەی دەڵێت؛ تووشی نەخۆشەییە دەمارییەکان بووە.

ڕۆژی دووشەممە 25ی ئابی 2025 ڕۆیتەرز چەند وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای بڵاوکردەوە کە پەڵەیەکی ڕەش لەسەر دەستی ڕاستی دەردەکەوێت و لە چەند وێنەیەکی دیکە ترامپ وەک شاردنەوەی پەڵەکە، دەستی چەپی دەخاتە سەر پەڵە ڕەشەکە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی “ئیندیا تودەی” لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند؛ دکتۆر شۆن باربابێلا، دکتۆری دۆناڵد ترەمپ بڵاویکردۆتەوە، “ ترەمپ دووچاری نەخۆشی درێژخایەنی دەمارییەکان بووەتەوە، کە بە حاڵەتێکی ئاسایی وەسف دەکرێت، بەتایبەتی لە کەسانی سەروو تەمەن  70 ساڵدا.”

باربابێلا ئاماژەی بەوەش داوە، “پشکنینە پزیشکییەکان هیچ نیشانەیەکی خوێنبەربوونیان نییە.”  هەروەها ئیندیا تودەی لە زاری پزیشکەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات، “ترەمپ  کەمێک ئاوسانی لە بەشی خوارەوەی قاچی هەیە، بەڵام یەکەی پزیشکی کۆشکی سپی بە وریاییەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کردووە.”

ئەمە لە کاتێکدایە، دەرکەوتنی پەڵە رەشەکەی دەستی ترەمپ یەکەم جار نییە، ڕووشانێکی هاوشێوە لە مانگی شوباتی 2025 لەکاتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بەدی کرا و بووە خواس و باسی میدیاکان.

هاوبەشی کردن

پاسێک سووتا و 20 کەس گیانیان لەدەستدا 

لە ڕۆژئاوای هیندستان پاسێک بە 50 سەرنشینەوە گڕی گرت و بەهۆیەوە 20  کەس گیانیان لەدەستدا.  ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئۆکتۆبەری 2025 میدیا جیهانییەکان ڕووداوەکەیان بڵاوکردۆتەوە؛ لە ویلایەتی راجاستانی رۆژئاوای هیندستان ئاگر لە پاسێک...

20 ملیۆن دۆلار بۆ غەززە تەرخان دەکرێت

بە دوو گوژمە، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە20  ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە سندوقی وەڵامدانەوەی فریاگوزارییەکان بۆ هاوکاریکردنی غەززە لە پڕکردنەوەی پێداویستییە بەپەلەکان تەرخان دەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕێکخەری فریاگوزاریی...

توێژینەوەکان: ڤەیپ کێشان هۆکارە بۆ شێرپەنجە و نەزۆک بوون 

پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی ئاشکرای دەکات، توێژینەوەکان ئەو بانگەشانە بە درۆ دەخەنەوە کە دەڵێن، ڤەیپ سەلامەتترە لە جگەرە و سەرچاوە پزیشکییەکانیش جەخت لەوە دەکەنەوە ڤەیپ...

کۆچبەرێک: چوپەکەمان کون بووە و خەریکە نقوم دەبێت

60 کۆجبەری کورد، لە کەناڵی ئینگلیزی لە لێواری مەرگدان و زۆربەیان ژن و منداڵن. ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئۆکتۆبەری 2025 چالاکوان ڕەنج پشدەری بڵاویکردۆتەوە؛ “بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە زەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بووەوە...

تاتووکردن دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئایدز

سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند؛ ئێستا لە ئێران خەڵکانێکی زۆر ڕوو لە تاتووکردن دەکەن و گەر بەبێ ڕەچاوی بنەما تەندروستییەکان بێت،...

منداڵێک بەهۆی خەڵووزی نێرگەلە گیانی لەدەستدا 

منداڵێک لە شاری نەجەف بەهۆی خواردنی خەڵووزی نێرگەلە لە ماڵەکەی خۆیاندا گیانی لەدەستدا. ڕووداوەکە لە 20ی ئەیلولی 2025 لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە گەڕەکێکی میللی شاری نەجەف، منداڵێکی...

شیشێکی یەک مەتری لە جەستەی کرێکارێک دەچەقێت 

کرێکارێکی تەمەن 30 بۆ 40 ساڵ کە کاری دروستکردنی دیوار دەکات، لە سەکۆیەکی 2 مەتری دەکەوێتەو خوارەوە و شیشێکی 100 سانتیمی لە کۆمیەوە دەچەقێت و تا شانەکانی دەڕوات. ڕووداوەکە گەرچی هی ئێستا...

حەبی ڤیاگرا دەبێتە هۆی شکانی چووک 

دەزگایەکی تەندروستی بەریتانی ڕایدەگەیەنێت؛ چەندان سکاڵا دژی دەرمانی ڤیاگرا تۆمارکراون بەهۆکاری ئەوەی بەکارهێنەرانی ئەم جۆرە حەبە تووشی نابیستی، نابینایی، کێشەکانی هەڵوەرینی قژ و پێست...

کەسێک بە تۆمەتی لەباربردنی کۆرپەلە لەسێدارە دەدرێت

هاووڵاتییەکی وڵاتی ئێران بە تۆمەتی لەباربردنی 140 کۆرپەلە دەستگیرکرا و دوای دادگایکردن بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. ڕۆژی چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025 ئەسغەر جەهانگیری، گوتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاند، “ تاوانبارێک لە پارێزگای...

هەواڵی ناوخۆ