یونامی: سزادانەکەی شێروان شێروانی مایەی تانە لێدانە

یونامی نیگەرانی خۆی دەربڕی دەربارەی سزادانی چوار ساڵ و نیو زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووس شێراوان شێروانی و داوا دەکات حکومەتی هەرێم سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ی ئابی 2025 نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) لە بڵاوکراوەیەکدا نیگەرانی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند؛ “یونامی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە بڕیاری دادگەی بنەسڵاوە لە ڕۆژی 19ی ئابی 2025دا بە سزادانی رۆژنامەنووس بەڕێز شێروان شێروانی بە چوار ساڵ و نیو بەندکردن بە تۆمەتێک کە ئەو خۆی ڕەتی کردووەتەوە.”

یونامی باس لە نیگەرانییەکەی خۆی دەکات و دەڵێت، “ ئەم سزایەی شێروانی رەنگە لە جێگەی خۆیدا نەبووبێت و بەشێوەیەکی ستەمکارانەش درابێت”، هەروەها یونامی لەو باوەڕەدایە کە دادگای ناوبراو هۆکاری قەناعەت پێکەری بۆ ئەوەی کە پێی دەوترێت “زەرفی موشەددەد”ی بەهەند وەرنەگرتبێت.

نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکاریی عێراق جەخت لەوەش دەکاتەوە؛ ” سزادانەکە مایەی تانە لێدانە و یونامی کە هەر خۆشی لە کاتی دادبینییەکە لە 19ی ئابدا ئامادە بوو، لەسەر بەدواداچوونەکانی خۆی بۆ ئەم پرسە بەردەوام دەبێت.”

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا یونامی سەرنجی ئەوە دەدات، “کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە سەروەریی یاسا و مافەكانی مرۆڤ بپارێزێت”، هەروەها “داواش لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات کە دڵنیابن لەوەی کە دادگاییکردنی تاوانباران بەشێوەیەکی ڕوون و ڕەوا و بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەرێوە بچێت.”

ڕۆژی 19ی ئابی 2025 ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی دەڤەری بادینان [شێروان شێروانی] لە دادگەی بنەسڵاوە بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ئەفسەری سەربازی سزای چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراو و پاشان پارێزەرەکەی شێروان شێروانی تانەی لە بڕیارەکەدا و تۆمەتەکەی ڕەتکردەوە.

هاوبەشی کردن

لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان عومڕەکارێکی کورد کۆچی دوایکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی سونەتی عومڕە و کاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان خاتوونێکی تەمەن 88 ساڵ بەبێ بوونی هیچ نەخۆشییەک کۆچی دوایکرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئۆکتۆبەری 2025 کاروان ستونی گوتەبێژی...

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێک و 35 مەڕ مرداربوون 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندێکی سنووری دوزخورماتوو، ئۆتۆمبێلێک بە خێرایەکی زۆر خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێکدا، بەهۆیەوە 35 سەر مەڕ مرداربوون و شۆفێرکە سەلامەتە. ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی ئۆکتۆبەری 2025 لە...

پاسێک سووتا و 20 کەس گیانیان لەدەستدا 

لە ڕۆژئاوای هیندستان پاسێک بە 50 سەرنشینەوە گڕی گرت و بەهۆیەوە 20  کەس گیانیان لەدەستدا.  ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئۆکتۆبەری 2025 میدیا جیهانییەکان ڕووداوەکەیان بڵاوکردۆتەوە؛ لە ویلایەتی راجاستانی رۆژئاوای هیندستان ئاگر لە پاسێک...

تەرمی پێشمەرگەیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

تەرمی پێشمەرگەیەک لە چیای گۆیژە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە کوژراوی دۆزرایەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئۆکتۆبەری 2025 میدیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی کەسێکیان بڵاوکردەوە کە پیشەی...

بەبۆنەی هەڵبژاردنی عێراق 9 ڕۆژ پشوو دەبێت

بەمەبەستی بەکارهێنانی قوتابخانەکان لە عێراق، نۆ ڕۆژ پشوو دەبێت و بۆ هەرێمیش تا ئێستا بڕیاری لێ نەدراوە. ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2025 نەبەرد عومەر، بەرپرسی...

20 ملیۆن دۆلار بۆ غەززە تەرخان دەکرێت

بە دوو گوژمە، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە20  ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە سندوقی وەڵامدانەوەی فریاگوزارییەکان بۆ هاوکاریکردنی غەززە لە پڕکردنەوەی پێداویستییە بەپەلەکان تەرخان دەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕێکخەری فریاگوزاریی...

تەرمی پیرە پیاوێک لە کەلار دوای سێ ڕۆژ مردن دۆزرایەوە

لە قەزای کەلار، دوای سێ ڕۆژ مردن تەرمی پیاوێکی پیر لەنێو ژووری هۆتێلێکی شارەکە دۆزرایەوە و بە بۆنی ناخۆش زانیوویانە. ئەمڕۆ سێشەممە، بە مردنی هاووڵاتییەکە...

جگەرەکێشان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق قەدەغەکرا 

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، جگەرەکێشانی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیی و ئەهلییەکان قەدەغەکرد و هەر کەسێکیش یاساکە پێشێل بکات سزا دەدرێت. بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای...

وەزارەتی پەروەردەی عێراق 42 ملیار دینار بە مۆز و ئاو و بسکیت دەدات

بۆ کڕینی ئاو، مۆز و بسکیت وەزارەتی پەروەردەی عێراق گرێبەستێکی 42 ملیار دیناری واژۆ کردووە و پەرلەمانتارێکیش بە گەندەڵی هەژماری دەکات. پەرلەمانتارێکی عێراق بە ناوی ئه‌میر مه‌عمووری...

هەواڵی ناوخۆ