شەقامی بەحرکە دوای نۆژەنکردنەوەی بەڕووی هاووڵاتییاندا کرایەوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر: شەقامى سەرەکیی هەولێر – بەحرکە بە گوژمەی ( 1 ملیار و 645 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی، بە شێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بە جێبەجێکردنی کرابوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.8.18، لەڕێورەسمێکدا، شەقامى سەرەکیی (هەولێر – بەحرکە) لە شەقامی 120 مەتری تاکو شەقامی 150 مەتری لە سایدی چوون بۆ بەحرکە دواى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی بەڕووی هاووڵاتییاندا کرایەوە، کە بە گوژمەی (1 ملیار و 645 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی، بە شێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بە جێبەجێکردنی کرابوو.

قۆناغى یەکەمى کارەکان لە شەقامی سەرەکیی 100 مەتری تاوەکو 120 مەتری سایدی چوون بۆ بەحرکە و قۆناغى دووەمى لە شەقامی سەرەکیی 120 مەترى تاوەکو شەقامی 150 مەترییە، بەکۆتا هات و بەڕووى هاوڵاتییان و شۆفێران کرایەوە، کە کۆی گشتی کارەکانی پڕۆژەکەش لە هەردوو قۆناغدا بریتی بوو لە ( 85 هەزار مەتر دووجا ) قیڕتاوکردن و چاککردنەوەى شەقامەکە.

شەقامى سەرەکى (هەولێر – بەحرکە) کە یەکێکە لە شەقامە سەرەكییەكانی هەولێر و ڕۆژانە هاوڵاتییان بەكاری دەهێننن و جووڵە و هاتووچۆی زۆری لەسەر و هەرسێ شەقامی بازنەیی خێراى (100 مەتری، 120مەتری، 150 مەتری) بەیەکەوە دەبەستێتەوە و درێژییەکەى نزیکەى 5 کیلۆمەترە.