بەهۆی تەقینەوەی کارگەیەک 87 کەس بوونە قوربانی

بەهۆی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دروستکردنی یارییە ئاگرینەکان لە هەرێمی “هونان”ی چین، 26 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی نیسانی 2026  ئاژانسی هەواڵی “شینخوا”ی چین ڕایگەیاند: ” شەوی ڕابردوو، لە شارۆچکەی “لیویانگ”ی سەر بە شاری “چانگشا”ی هەرێمی هونان تەقینەوەکە ڕوویداوە، بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان; تا ئێستا 26 گیانلەدەستدان و 61 بریندار تومارکراوە. تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاگوزاری لە پرۆسەی گەڕان بە دوای ژمارەیەک کرێکاری بێسەروشوێن بەردەوامە.”

سەرۆکی چین لە بارەی تەقینەوەکە دەڵێت: “لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە بکرێت و بەرپرسیارانی ڕووداوەکەش ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.”

لە لایەکی دیکەوە، چن بۆژانگ، سەرۆکی شارەوانی “چانگشا” ڕایگەیاند: “گەڕان و ڕزگارکردن لە شوێنی ڕووداوەکە تاڕادەیەکی زۆر تەواو بووە، بەڵام هێشتا وردبینیکردن لە قوربانییەکان و ناسنامەی قوربانییەکان بەردەوامە.”

لای خۆیەوە تەلەفزیۆنی فەرمی چین بڵاویکردووەتەوە، کارگەکە لەلایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنانی یارییە ئاگرینەکانی هواشنگەوە بەڕێوەدەبرێت، کە یەکێک لە گەورە کۆمپانیاکانی دروستکەری یارییە ئاگرینەکانە.