مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی 8 قاڵب زیوی دزیبوو (کە دەکاتە هەشت کیلۆگرام).
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئابی 2026 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دوای ئەوە هات کە هاووڵاتییەک سکاڵای لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین تۆمارکرد بەوەی 8 قاڵب زیوی لێدزراوە.
دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و کۆکردنەوەی زانیاری پێویست، مەفرەزەکانی پۆلیس توانینیان تەنها لە ماوەی یەک کاتژمێردا دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کاتی گەڕان و پشکنیندا توانراوە دەست بەسەر 5 قاڵب لەو زیوە دزراوەدا بگیڕێت.
تۆمەتبارەکە ناوی (ن، ح، ح)ە و لەدایکبووی ساڵی 1999یە، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (444) لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.