ئەمڕۆ دادگەی تاوانەکانی کەرخ، سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ دوو ژن دەرکرد کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی نیسانی 2026 ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: “یەکێک لە سزادراوەکان کە دایکی منداڵەکەیە، بە هاوکاری ژنێکی تر هەستاون بە فرۆشتنی کۆرپە تازە لەدایکبووەکەی لە بەرانبەر بڕی 8 ملیۆن دینار لە شاری بەغداد.”
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا هاتووە، “حوکمەکە بەپێی ماددەی 6 یەکەم و پێنجەم لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ ژمارە 28ی ساڵی 2012 دەرچووە، بە هاوپێچ لەگەڵ ماددەکانی تایبەت بە بەشداریکردن لە تاوان لە یاسای سزادانی عێراقی.”