بەهۆی تەقەی هەرەمەکییەوە 8 منداڵ کوژران

میدیاکانی ئەمریکا  بڵاویانکردەوە لە ڕووداوێکی تەقەکردندا، لە ئەمریکا هەشت منداڵ کوژران، پۆلیسیش دەڵێت؛ لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەدا لەگەڵ هێزەکان ئەو کەسەی تەقەی کردووە کوژراوە.

ڕۆژی یەکشەممە 19ی نیسانی 2026 پۆلیسی شاری ‘شریڤپۆرتیش’ لە ویلایەتی ‘لویزیانار’  بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند: “لە تەقەکردنێکی هەڕەمەکیدا، هەشت منداڵ کوژراون، کە تەمەنیان لە نێوان یەک بۆ 14 ساڵدایە.”

بەگوتەی بەرپرسانی پۆلیس، تاوانبارەکە دوای تەقەکردنەکە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە، بەڵام لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پۆلیسدا کوژراوە.

پۆلیسی ویلایەتەکە ئاماژەی بەوەش کرد، “ڕەنگە ڕووداوەکە پەیوەندی بە کێشەی خێزانییەوە هەبێت، چونکە  ژمارەیەک لەو منداڵانەی کوژراون کەسوکاری تاوانبارەکەن.”

پۆلیس تاوەکو ئێستا وردەکاری زیاتری لەبارەی ناسنامەی تەقەکەرەکە بڵاونەکردووەتەوە.