دوێنێ شەو لە گوندێکی سنووری ناحیەی بەستۆرەی پارێزگای هەولێر، هاونیشتمانییەک بریندارکرا و دواتر گیانی لەدەستدا. براکەی دەڵێت؛ “بە چەقۆی گەورە لە براکەمیان داوە.”
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2026 موقەدەم کیفاح حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: “دوێنێ شەو لە نزیک گوندی بانەمان ڕووداوێک هەبوو. لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دەستی پێکردووە.”
موقەدەم کیفاح حەسەن گوتیشی: “شوێنەکە چۆڵەوانییە و ئەو هاونیشتمانییەش بە برینداری لەوێ دۆزراوەتەوە، دەستبەجێ گەیێندراوەتە نەخۆشخانە و لەوێ گیانی لەدەستداوە.”
بەگوتەی برایەکی “سەنعان هەنارەیی” لە ساڵی 1981 لەدایکبووە، ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە و پیشەی کاسب بووە.
سەنعان هەنارەیی لە گرتە ڤیدیۆییەکانیدا لاهوور شێخ جەنگی وەک سەرۆکی خۆی ناودەبرد.