بە بۆنەی جەژنی جەما كە یەكێكە لە جەژنە دیارەكانی كوردانی ئێزدی، حەوت ڕۆژ بۆ تێكڕای فەرمانبەرانی ئێزدی دەكرێت بە پشووی فەرمی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2026 سعوود مستۆ، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییان ڕایگەیاند: بە بۆنەی جەژنی جەما، حەوت رۆژ بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی ئێزدی لەناو دام و دەزگاكانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
سعوود مستۆ، ئاماژەی بەوەش کرد، پشووەکە لە ڕۆژی 6ی 10 دەست پێدهكات و تا 13ی 10 بەردەوام دەبێت.
جەژنی جەما یەكێكە لە جەژنە دێرینەكانی ئێزدییان، رێوڕەسمی ئەو جەژنە لە پەرستگای لالش بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەڕێوە دەچێت.