وادەی نوێی دادگایکردنی لاهوور شێخ جەنگی دیاریکرا

رۆژى پێنجشەممەى ئەم هەفتەیە، دانیشتنێکى ترى دادگایى کردنى لاهوور شێخ جەنگى و هاوڕێیانى بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2026 دانا تەقیەدین، گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی دۆسیەى دەستگیرکراوانى لالەزار ڕایگەیاند: بڕیارە کاتژمێرى 9:00 بەیانى رۆژى پێنجشەممەى داهاتوو، لە دادگاى سلێمانى دانیشتنێكی دیكەی دەستگیركراوانی لالەزار لەسەر مادەی 56ی یاسای سزادان بەڕێوە بچێت.

 لەماوەى رابردوودا چەندین دانیشتنى دادگاییى کردنى گیراوانى لالەزار بەڕێوەچووە، بەڵام تائێستا دادگا هیچ بڕیارێکى نەداوە.