خەسووی ڕێبەری ئێران ئاشکرای دەکات، کە موجتەبا خامنەیی لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی باوکیدا لە مەشهەد بەشداربووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 تەیبە ماهرووزادە، خەسووی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند: موجتەبا لە کاتی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی باوکیدا لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا لە مەشهەد ئامادەبووە.
تەیبە ماهرووزادە گوتیشی: “لە شەوی بەخاکسپاردنەکەدا موجتەبا خامنەیم بینی بەشداریکرد و سوپاس بۆ خودا تەندروستی جێگیر بوو.”
موجتەبا خامنەیی لە 8ی ئازاری 2026دا وەکو ڕێبەر هەڵبژێردرا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیج وێنەیەکی نوێ، پەیامی دەنگی یان ڤیدیۆیی بڵاونەکراوەتەوە. تەنانەت ئەوە یەکەم جارە باس لەوە دەکرێ کە لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی باوکیدا ئامادە بووە.