سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سویسرا دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق کرد و تاوتوێی دۆخی ناوچەکە، پتەوکردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاوکارییە هاوبەشەکانیان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئەیلوولی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگه‌ڵ پیتەر نێڵسۆن، باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق، پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونی لێ كرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان دووپات کردەوە و سوپاسى پشتیوانیی سویسرای بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی نوێی سویسرا خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق دەربڕی و جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانى لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی هاوکاریی هاوبەشى نێوانيان کردەوە.

دۆخی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاتەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.