هێرشی درۆنی کرایە سەر دوو ماڵ و قوربانی هەیە

درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە گەڕەکی دێلیزیان و نزیک زانکۆی سۆران دەنگی سێ تەقینەوە بیستران و ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو ماڵ سووتان و کەسێکیش بە سوکی بریندار بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئەیلوولی 2026 سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکان ڕایگەیاند:  نزیک کاتژمێر 2:00ـی شەو، بە سێ درۆن هێرش کراوەتە سەر دوو ماڵ لە دێلیزیان، لە هێرشەکاندا کەسێک بە سوکی بریندار بووە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:  لەئەنجامی هێرشی یەکەم ئاگر لە دوو ماڵەکە کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە و لەو کاتەدا هێرشی دووەم ئەنجامدراوە و مەترسی بۆ سەر کارمەندانی بەرگری شارستانی دروستبووە، بەڵام هیچ کارمەندێک بریندار نەبووە.