ئەمڕۆ سێشەممە، سێیەم ڕۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە شارۆچکەی پیرمام بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژی هەینی 4ی ئەیلوولی 2026 سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا کۆچی دواییی برا گەورەی بنەماڵەکەیانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، خوالێخۆشبوو نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی شێخ عەبدولسەلام بارزانی بووە، هەروەها نموونەی دینداری، چاکەخوازی و کەسایەتییەکی دیار و گەورەی بنەماڵەکەیان بووە.
هاوکات لەگەڵ بەرپرسانی سیاسیی ناوخۆیی و عێراقی، ژمارەیەکی زۆر لە کونسوڵ، باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان و نێردە دیپلۆماسییەکان ئامادەی پرسەکە بوون و پرسەنامەیان گەیاند.
شێخ عەبدولسەلام بارزانی یەکێکە لە ڕێبەرە دیارەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد و کەسایەتییەکی ئایینیی مێژووییە.