سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌ دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد و بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

ئەمرۆ دووشەممە 7ی ئەیلوولی 2026 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.