سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌ دۆخی‌ عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئەیلوولی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندێكی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە کردەوە.

هەروەها پشتیوانیی خۆیان بۆ حکوومەتی فیدراڵی لەپێناو سەرخستنی ئەرک و کارنامەکەیدا دووپات کردەوە؛ بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهات و لێکەوتەکانی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو و بیروڕایان لەبارەیەوە ئاڵوگۆڕ کرد.