پرۆسەی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی لالەزار دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.
ئەمرۆ پێنجشەممە 3ی ئەیلوولی 2026 دانا تەقیەدین، پارێزەری لاهوور شێخ جەنگی گوتی: “لاهوور شێخ جەنگی نەهاتووەتە بەردەم دادوەر و تەنها وتەی شەش تۆمەتبار وەرگیراوە و وتوویانە ئەو قسانەی ئێستا کردوومانە وتەی ئێمەیە و ئەو ئیفادانەی لە ڕەوتی لێکۆڵینەوە لێمان وەرگیراوە جیاوازە (ڕەتی دەکەینەوە).”
ئاشکراشی کرد، ئەگەر ئەم تۆمەتانەیان بەسەردا ساغ بێتەوە ئەوا حەوت ساڵ زیندانی دەكرێن بەڵام بەپێی وتەی شاهیدەكان هیچیان لەسەر ساغ نابێتەوە.
ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، “ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پێمان دەوترێت لە چ ڕۆژێکدا پرۆسەی دادگاییکردنەکە بەڕێوە دەچێت، چونکە لاهوور شێخ جەنگی نۆرەی نەهاتبوو بەپێی ئەو لیستە 12 کەسییەی هێنرابوون بۆ دادگا.”