بەرەبەیانی ئەمرۆ سوپای پاسدارانی ئێران باڵۆنە چاودێرییەکەی ئەمریکای لە ئاسمانی هەولێر کردە ئامانج و لە کاریخست.
تێکشکانی باڵۆنە چاودێرییەکەی ئاسمانی هەولێر، لە چوارچێوەی هێرشە پێچەوانەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بوو بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
باڵۆنەکە، کە پێشتر بەردەوام لە ئاسمانی هەولێر دەبینرا، بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە ئاسماندا دیار نەبوو.
ئەم باڵۆنە پێی دەگوترێت (PSS-T) کامێرای زۆر پێشکەوتووی چاودێری شەو و ڕۆژی تێدایە، بە بازنەی 360 پلە بۆ مەودای نزیکەی 50 کیلۆمەتر دووریی دەبینێت و سەرچاوەی هەموو هێرشێک ئاشکرا دەکات.