دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق، دەستگیرکردنی هاوسەری مێردی یاریدەدەری بەڕێوەبەری تۆمارکردنی خانووبەرەی سەڵاحەدین و دەستبەسەرداگرتنی تاپۆی 95 خانووبەرەی ڕاگەیاند. کە تۆمەتبارن بە سپیکردنەوەی پارە و شاردنەوەی دارایی نایاسایی.
ئەمڕۆ شەممە 29ی ئابی 2026 دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند: تیمەکانیان دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەر، ماڵی ئەو بەرپرسە دەستگیرکراوەیان لە شاری تکریت پشکنیوە و هاوسەرەکەیشیان دەستگیر کردووە.
تۆمەتبارەکە ئاشکرای کردووە؛ پارەی کڕینی ئەو هەموو موڵکە لە ڕێگەی وەرگرتنی بەرتیل لە هاووڵاتییان و خراپ بەکارهێنانی پۆستە حکومییەکەی هاوسەرەکەیەوە بەدەست هاتووە.
دادوەری لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدین بڕیاری دا هاوسەری تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 36 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی دارایی تیرۆر ڕابگیرێت، تاوەکو لێکۆڵینەوەکان لەم دۆسیە گەورەیەی گەندەڵی تەواو دەبن.