پۆلیسی هەولێر لەسەر ڕووداوەکانی قەزای خەبات ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دروستکردنی پشێوی لە قەزای خەبات بڵاوکردەوە و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ پشێوییان دروست كردبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی ئابی 2026 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگه‌یاند: شەوی یەکشەممە 23-8-2026 چەند کەسێک لە گوندی گردەڕەشە پشێوی و نائارامییان دروست کردبوو، هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنەکە و ئەو کەسانەی دەستیان لە ڕووداوەکە هەبوو بە فەرمانی دادوەر ڕاگیران.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت: “ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێکی دیکە دەگیرێتە بەر کە بەشداریی لەو ڕووداوەدا کردووە ئەم هەنگاوە بۆ پاراستنی ئۆقرەیی و ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە سەر و ماڵی هاووڵاتییان و کەرتی گشتیی بووە.”

له‌ كۆتاییدا پۆلیسی هەولێر هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە، ڕێگە نادرێت هیچ کەسێک زیان بە ئاسایش و دۆخی ئارامیی سنوورەکە و ماڵی هاووڵاتییان بگەیەنێت.