ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو بڵاویکردووەتەوە ژنێک لە سنە بهدهستی مێردی پێشوویهوه و لەناو ئۆتۆمبێل کوژرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئابی 2026 ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو ڕایگەیاند: ژنێک كه فەرمانبەری پۆستهی سنەیه بە ناوی (ئاتووسا جەعفەری)، تەمەن 27 ساڵ، لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە بە لێدانی چەقۆ کوژرا و بکوژەکەش هەڵاتووە.
له ڕاگهیەندراوهكهد هاتووە، ئاتووسا جەعفەری، لە کاتێکدا سواری ئۆتۆمبێلەکەی ببوو و بەرەو شوێنی کارەکەی دەچوو، لە شەقام و لە پشتەوە کەوتە بەر هێرشی هاوژینی پێشووی و بە زەبری چەندین چەقۆ ئاتووسای کردووەتە ئامانج و چەقۆیەکیشی لەسەر دڵی داوە، کە بە هۆی توندیی برینەکان و خوێنبەربوونی زۆرەوە گیانی لەدەست داوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئاتووسا جەعفەری چەند ساڵ پێشتر بە هۆی ناکۆکیی بنەماڵەییەوە لە هاوژینهکەی جیا ببووەوە و لەگەڵ دایکیدا دەژیا، بەم حاڵەشەوە، ناوبراو لە ماوەی ئەم ساڵانەدا بەردەوام لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە لەژێر هەڕەشە و ئازار و ئەشکەنجەدا بووە.