خاوەنکارگەیەک کەوتە ژێر ئامێری بڕینی بلۆک و گیانی لەدەستدا

لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە شارەدێی پردێ، خاوەنکارگەیەکی بلۆک لەکاتی پاککردنەوەی ئامێری بڕینی بلۆک لە ناو کارگەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی ئابی 2026 لە شارەدێی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووک، ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوویدا و هاووڵاتییەک لە ناو کارگەکەی خۆیدا گیانی لەدەست دا.

هاووڵاتییەکە ناوی (حاجی حەسەن محەمەد)ـە، دانیشتووی شارەدێی پردێیە و خاوەنکارگەیەکی بلۆکسازییە، لە کاتی پاککردنەوەی ئامێری بڕینی بلۆک لە ناو کارگەکەی خۆیدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

بەپێ زانیاریەکانی پۆلیسی شارەدێی پردێ، ڕووداوەکە لە کاتێک ڕوویداوە کە کوڕەکەی بەبێ ئاگاداری لە بوونی باوکی لەنێو ئامێرەکەدا، دەستی بە کارپێکردنی ئامێرەکە کردووە، بەهۆی بەرکەوتنی سەری بە چەقۆی ئامێرەکە، حاجی حەسەن دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەست داوە.