ادریس نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە منداڵانی شەهید موسا و موژدە کرد

ادریس نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە منداڵانی شەهید موسا ئەنوەر و شەهید موژدە ئەسعەد کرد، کە لە هێرشێکی درۆنیدا لە سنووری هەولێر دایکیان لەدەستدا.

دەزگای ڕوانگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە هەولێر، ادریس نێچیرڤان بارزانی لەسەر بنەمای هەستێکی مرۆڤدوستانە و بەرپرسیارێتیی نیشتمانی، لەگەڵ منداڵانی شەهید موسا کۆبووەوە.”

لە دیدارەکەدا، ادریس نێچیرڤان بارزانی، تەواوی پێداویستییەکانی لە بژێویی ژیان و خوێندیان گرتە ئەستۆی خۆی، تاوەکو بتوانن لە ژینگەیەکی لەباردا درێژە بە ژیان و خوێندنیان بدەن.

ئەو منداڵانە لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیدا لە گوندی زەرگەزەوی، دایک و باوکیان پێکەوە شەهید بوون.