بەشی زمانی کوردی لە زانکۆیەکی جیهان کرایەوە

بۆ یەکەم جار لە مێژووی وڵاتی چیندا، بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی پەکین کرایەوە. ئەم هەنگاوە بە هاوکاری و هەماهەنگیی ڕاستەوخۆی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجام دراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئابی 2026  سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند: “بە هاوکاریی زانکۆی سەلاحەدین، بۆ یەکەم جار لە مێژووی وڵاتی چین بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی پەکین کرایەوە. ئەم هەنگاوە دەبێتە یەکەمین ناوەندی فەرمیی خوێندنی زمانی کوردی لە تەواوی ئەو وڵاتەدا.”

ئه‌و به‌رپرسه‌ی زانکۆی سەلاحەدین ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، زانکۆکەیان هاوکار و هەماهەنگی سەرەکیی کردنەوەی ئەم بەشە زانستییە بووە. ئه‌م پڕۆژەیە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی خوێندنە بیانییەکاندایە و پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی هەردوو زانکۆ بەهێزتر دەکات.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سەرۆکی نوێی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی پەکین ماوەی 4 مانگ لە هەولێر ماوەتەوە و لە زانکۆی سەلاحەدین خولی ئەکادیمیی زمانی کوردیی وەرگرتووە.