دۆناڵد ترەمپ چۆن لە مردن ڕزگاری بوو؟

بەرپرسانی پێشوو و ئیستای ئەمریکا بە پشت بەستن بە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل ئاشکرای دەکەن کە ئێران هەوڵی کوشتنی ترەمپی داوە لە دوایین سەردانی بۆ تورکیا.

بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا گومانیان دەربڕیبوو سەبارەت بەو زانیارییانەی کە ئاماژە بوون بۆ هەڕەشەی ئێران بۆ كوژرانی ترەمپ، کە ئیسرائیل بە واشنتنی گەیاندبوو، ئەوەش ببووە هۆی جێبەجێکردنی مانۆڕێکی ئەمنی نهێنی و ناوازە کە لەم ماوەیەدا سەرۆکی ئەمریکا بە نهێنی لە تورکیا لە فڕۆکەیەکی سەربازی جێگرەوە گوازرایه‌وه‌ بۆ بەریتانیا.

ئەو پلانە ئەمنییە ئاڵۆزەی کە دەزگای نهێنی لە ئەنقەرە جێبەجێی کردبوو، بەهۆی وریایییەکی زۆرەوە بووە، سەرەڕای پرسیارەکان سەبارەت بە زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل.

دەزگای نهێنی ئه‌مریكا سێ ڕووداوی تۆماركردووه‌ کە نزیک بوون دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بکه‌نە ئامانج، بۆیە هیچ بوارێک بۆ مەترسی نەمابوویەوە.

تره‌مپ سواری فڕۆکەی كۆنی سەرۆکایەتی بوو، کە ناوی “ئێر فۆرس یەک” بوو. بەڵام دواتر بە نهێنی بەجێی هێشت، بەوپێیەی بە بارهەڵگرێکی تایبەتی خزمەتگوزاری فڕۆکەخانە گواسترایەوە بۆ فڕۆکەی سێیەمی هێزی ئاسمانی ئەمریکا C-32A، کە خۆی و ژمارەیەکی سنوردار لە یاریدەدەرە باڵاکانی بردە بەریتانیا.

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئەو هەڕەشە گوماناوییەی ئیسرائیلەوە ئاگادارکرابوویەوە، هەروەها لەبارەی ئەو پلانە نهێنییەی کە دەزگای نهێنی ئامادەی کردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا گەشتکردنی بە فڕۆکەی سەرۆکایەتی هەڵبژاردبوو، کە بڕیاربوو ببێتە ئامانجی ئەگەری هەر هەوڵێکی ئێرانی.

هەڕەشەی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی ترەمپ و بەرپرسانی باڵای ئەمریکا، نیگەرانییەکی گەورە بووە لە دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە ساڵی 2020دا.