نرخی غاز بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە 

لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر نرخی غاز بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە 130 دیناری چووەتەسەر.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئابی 2026 لە بەنزینخانەکانی هەولێر نرخی هەر لیترێک غاز گەیشتووەتە 575 دینار، لەکاتێکدا هەفتەی ڕابردوو بە 525 دینار و مانگی ڕابردووش بە 425 دینار بە شۆفێران دەفرۆشرا.

ئەم بەرزبوونه‌وه‌یه‌ی نرخ لەکاتێکدایە بەشێکی زۆری شۆفێرانی تاکسی و ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان سیستمی غازیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان بەستووە، گرانبوونی لەپڕی نرخەکەش بارگرانیی بۆ دروستکردوون.