لە نێو بەنزینخانەیەک ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و سێ کەس بوونە قوربانی

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە بەنزینخانەیەکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ شەممە 8ی ئابی 2026  ڕووداوێکی دڵتەزێن لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی دا، کاتێک ئۆتۆمبێلێک لە ناو یەکێک لە بەنزینخانەکانی شارەکەدا لەکاتی پڕکردنەوەی سووتەمەنی بەشێوەیەکی زۆر خێرا تەقییەوە. 

بەهۆی هێزی تەقینەوەکەوە لە ناو بەنزینخانەکەدا، زیانێکی زۆر بە شوێنەکە گەیشتووە. لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا، هاووڵاتییەک گیانی لەدەست داوە و دوو کەسی دیکەش کە لە نزیک شوێنی تەقینەوەکە بوون، بە سەختی بریندار بوون.

 تیمەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە، هاوکات بریندارەکانیش بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.