نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، پسپۆرانی بواری ئابووری یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێننەوە.

بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئابی 2026 نرخی زێڕ و دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی دراوەکان:

دۆلار بەرانبەر دینار: 100 – 152,400 دیناری عێراقی

دۆلار بەرانبەر لیرە: 100 – 4,719 لیرەی تورکی

دۆلار بەرانبەر تمەن: 100 – 16,150,000 تمەنی ئێرانی

یۆرۆ بەرانبەر دینار: 174,337 دیناری عێراقی

نرخی زێڕ:

زێڕی عەیار 18: 783,395 دینار

زێڕی عەیار 21: 913,709 دینار

ئۆنسەی زێڕ:4,260 دۆلار