نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووەوە و بڕیاری پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بارودخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی چوارشەممە 5ی ئابی 2026 نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی گشتی لەسەر ئاستی وڵات تاوتوێ کران، هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە، بە شێوازێک کە ببێتە هۆی چەسپاندنی سەقامگیری، یەکخستنی هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی تەواوی عێراقییەکان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لە پەرۆشیی حکوومەت کردەوە بۆ چارەسەرکردنی تەواوی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور و یاسا، بە شێوازێک کە یەکپارچەیی و سەروەریی عێراق بپارێزێت و هاوبەشیی نیشتمانی بەهێزتر بکات.
لای خۆشیەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ و هەماهەنگیی نێوان تەواوی لایەنە نیشتمانییەکان کردەوە. ئاماژەشی بە پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ هەوڵەکانی حکوومەتی فیدراڵی بە مەبەستی بەهێزکردنی سەقامگیری، پێشخستنی گەشەپێدانی نیشتمانی و قووڵکردنەوەی هاوکارییەکان لە پێناو بەرژەوەندیی باڵای عێراقدا.