نێچیرڤان بارزانی لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا کۆبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئابی 2026 سەرۆکایەتیی هەرێمیی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا كه‌ ئه‌سعه‌د حه‌سه‌ن شه‌يبانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا ئاماده‌ى بوو، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران و جەختیان لەسەر گرنگیی فراوانکردنی هاريکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جياكان، به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا، كرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بيروڕايان ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە، گۆڕيیه‌وه‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ هەردوولا داكۆكييان له‌ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، فراوانکردنی هاريکاریی هەرێمی و چارەسەرکردنی ئاشتييانه‌ى کێشەکان کردەوە.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كرايه‌وه‌ كه‌ له‌ سوورياى نوێدا مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها شه‌رع سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پێشوازى و حه‌واندنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى سووريا له‌ كاتى شه‌ڕدا و ڕايگه‌ياند سووريا به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ ڕۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستايشى ڕۆڵى سه‌رۆكى سوورياى كرد بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له‌ بواره‌ جياكاندا له‌ سووريا به‌ده‌ست هاتوون، هه‌روه‌ها بۆ ئاماده‌يى و ڕۆڵى سووريا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى.

لە کۆبوونەوەکەدا، چەند پرسێکی دیکەی جێی بايه‌خ و بەرژەوەندیی هاوبەش، تاوتوێ کران.