ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بکاتە پشووی فەرمی لە دامودەزگا حکومییەکان.
ڕۆژی شەممە 26ی تەممووزی 2026 کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی بەڕێوەچوو، تێیدا بڕیاردرا ڕۆژانی 3 و 4ی ئابی 2026 بکرێنە پشووی فەرمی.
پشووەکە بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادی چلەی ئیمام حوسێن کوڕی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیبە کە دەکاتە نەوەی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ).