دۆناڵد ترەمپ هێرشێکی سەربازیی توندی بۆ سەر ئێران دواخستووە تاوەکو دەرفەتێکی دیكە بە دانوستانەکان بدات، ماڵپەرێکیش دەڵێت: سوپای ئەمریکا خۆی بۆ هێرشێکی بەرفراوان ئامادە دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی تەممووزی 2026 ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە کە سوپای ئەمریکا سەرقاڵی دارشتنی پلانی سەربازییە بۆ ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان دژ بە ئێران، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر جێبەجێکردنی نەداوە.
بەگوێرەی ماڵپەرەکە سوپای ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی هێرشی زەمینییەوە دەست بەسەر یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی ئێران بگرن لە پێگە ئەتۆمییە قایمکراوەکانی ئەو وڵاتەدا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەری سەربەخۆی زەهای ساید، ئەرکی سەرەکی ئەو هێزانەی کە بڕیارە بەشداری بکەن مامەڵەکردن و گواستنەوەی سەرجەم ئەو یۆرانیۆمە پیتێندراوە دەبێت لە پێگەکانی فۆردۆ و ئەسفەهان کە زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.
هاوکات ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان چەند کاتژمێرێک دوای گەیشتنی شاندێکی عومانی بۆ تاران هات، کە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە.