عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە تاران و لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی تەممووزی 2026 عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە تاران، لە فڕۆکەخانە، شاندی ئێران بەسەرۆکایەتی عەلی مەدەنیزادە، وەزیری دارایی ئەو وڵاتە پێشوازییان لە زەیدی و شاندی یاوەری کرد.
دواتر عەلی زەیدی گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی ئێران و لەلایەن مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا و هەردوولا کۆبوونەوە.
بڕیارە زەیدی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران، چەند پرسێکی گرنگی ئەمنیی، ئابووری و هاوکاری هاوبەش و دوولایەنە تاوتوێ بکات.
ئەم سەردانە فەرمییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لە کاتێکدایە، کە ناوبراو چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا سەردانەکەی بۆ ئەمریکا کۆتایی پێهێنابوو.