له به‌یاننامه‌یه‌كدا بەرەی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه ده‌ستبه‌رداری چه‌ك نابن و په‌ره به توانا سه‌ربازییه‌كانیشیان ده‌ده‌ن.
ئەمڕۆ شەممە 11ی تەممووزی 2026 بەرەی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووه: “به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌كانمان نابین و چه‌كه‌كانمان هی سازش له‌سه‌ركردن نیین و به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستین، په‌ره به توانا سه‌ربازییه‌كانمان ده‌ده‌ین، تا به گوێره‌ی قه‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی نه‌یاره‌كانمان (ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا) خۆمان بگونجێن و پارێزگاری له گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین.”
لەلایەکی دیکەوە، ئەبو حسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حزبوڵڵا، هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق و بەرپرسان کرد و گوتی: “كه‌تائیب له‌لایه‌ن شه‌هید عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆچكردووی ئێران و به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و دامه‌زرا و پیاوه‌كانیشی دڵسۆز بوون و ئێستاش بۆ ئەم ڕێبازە به‌رده‌وام ده‌بێت له خه‌باته‌كه‌ی.”
له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونی عه‌لی زه‌یدی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق دۆسیه‌ی تێكه‌ڵكردنی گروپه چه‌كداره‌كان له‌گه‌ڵ سوپادا وه‌ك پرسێكی سه‌ره‌كی سه‌یرده‌كرێت، موقته‌دا سه‌در وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌ركرده ده‌ستبه‌رداربوونی له سه‌رایا سه‌لامی ڕاگه‌یاند و دواتریش له‌وه‌ڵامدا گروپه‌كه پابه‌ندبوونی به بڕیاره‌كه پشتڕاستكرده‌وه.