عەلی زەیدی سوپاسی پارتی و یەکێتیی دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سوپاسی هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە دەکات کە پشتیوانیی حکومەتەکەی دەکەن لە نەهێشتنی گەندەڵیدا.

ئەمڕۆ شەممە 4ی تەممووزی 2026 عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: “حکومەتەکەمان بە تەواوی پێداگرە و بەردەوامە لە ڕاوەدوونانی گەندەڵکاران و گێڕانەوەی ماف و داراییەکانی دەوڵەت و چەسپاندنی بنەماکانی دەوڵەتی دامەزراوەیی و دادپەروەری.”

سەرۆکوەزیرانی عێراق سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی ئاراستەی گەلی عێراق کرد کە پاڵپشتی سەرەکین لە پرۆسەی چاکسازیدا، هاوکات سوپاسی هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرجەم پارتەکانی دیکە دەکات.

 حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، ماوەیەکە هەڵمەتێکی فراوان و چڕی بۆ دەستگیرکردنی بەرپرسانی تێوەگلاو لە گەندەڵی دەست پێکردووە.