عەباس عێراقچی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ تاوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەلایەن فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێ کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2026 فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ” ئەم سەردانە جیاوازە لە سەردانەکانی پێشوو، چونکە لە دوای دوو ڕووداوی گرنگ دێت، یەکەمیان واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکگەیشتن لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.”

فوئاد حوسێن، گوتیشی: “سەردانی عێراقچی بۆ عێراق لە ئێستادا گرنگییەکی زۆری هەیە، پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران مێژووییە و عێراق دژی هێرشەکانی سەر ئێران بووە.”

ئەم سەردانەی عێراقچی بۆ بەغدا لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی هاوبەشی دژە تیرۆر، سوپای عێراق و دەستەی دەستپاکی و هێزە ئەمنییەکانی دیکە، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە ناوچەی سەوز، چەند ناوچەیەکی دیکەی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بەڕێوەبرد. ئەم جوڵە کتوپڕە و گەورەیەی هێزە ئەمنییەکان، ڕاستەوخۆ بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.