شاعیرێکی کورد کۆچی دوایی کرد

بایرام باڵجی ڕۆژنامەنووس و شاعیری کورد، دۆینێ شەو لە نەخۆشخانەیەکی شاری “ئاڵست”ی بەلجیکا بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ئەو شاعیرەی کورد لە کاتێکدا چارەسەریی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە وەردەگرت، بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە دوو ڕۆژ لەمەوبەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و سەرەڕای هەموو هەوڵەکان گیانی لەدەستدا.

بایرام باڵجی، لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، باڵجی لە ساڵی 1990وە دەستی بە کاری ڕاگەیاندن کردبوو. لەو ساڵانەی بایرام باڵجی، کاری ڕاگەیاندنی دەکرد، ڕۆژنامەنووسانی ئازاد لە تورکیا ڕووبەڕووی گرتن و ئەشکەنجە و کوشتن دەبوونەوە و دەیان هاوڕێی بایرام بە کردەوەی ناڕەوا تیرۆر کران، بۆیە باڵجی ڕووی کردە دەرەوەی وڵات و درێژەی بە کاری ڕاگەیاندن دا.