وەزیری دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی سەرمووچە و پلەبەرزکردنەوەی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت دەرکرد و داوای لە دامەزراوەکان کرد ڕێکارە داراییەکان تەواو بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026 وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: فالح ساری، وەزیری دارایی هەموو وەزارەت و لایەنە سەربەخۆکان و پارێزگاکانی ڕاسپارد، دەست بە پێدانی سەرمووچە و پلەبەرزکردنەوەی شایستەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بکەن و هەموو ڕێکارەکان بەپێی ڕێنماییەکان تەواو بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە، “بڕیاری خەرجکردنی سەرمووچە و پلەبەرزکردنەوەکان لە چوارچێوەی پابەندبونی حکومەتدایە بە ماف و شایستەکانی فەرمانبەران، ئەمەش بەمەبەستی بەهێزکردنی سەقامگیریی وەزیفی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.”
پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی عێراق لە ساڵی 2019ەوە بەهۆی تەنگژەی دارایی و نەبوونی بودجە تووشی ئاستەنگ ببوو. حکومەتی نوێ ئێستا دەیەوێت بە چاککردنی ئەم دۆسیەیە، متمانەی مووچەخۆران بگەڕێنێتەوە و کۆتایی بەو ڕاگرتنە درێژخایەنە بهێنێت.