پەرلەمانتارێک تەقە لە ژمارەیەک کرێکاری بیناسازی دەکات

پەرلەمانتارێکی عێراقی لە بەغدا تەقە لە ژمارەیەک کرێکاری بیناسازی دەکات و بەهۆیەوە دوو کرێکار بە سەختی بریندار دەبن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026 سەرچاوە هەواڵییەکان لە بەغدا ڕایانگەیاند: موهەیمەن عەلی حەمدانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، تەقەی لە ژمارەیەک کرێکاری بیناسازی کردووە کە خەریکی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی خەنسا بوون لە گەڕەکی حارسیەی بەغدا، لە ئەنجامی ئەو هێرشەشدا دوو لە کرێکارەکان بە سەختی بریندار بوون.

دوای ڕووداوەکە، لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی وردەکاری و هۆکارەکانی پشت ئەم ڕووداوە.

 ئەمە یەکەمین ڕووداوی تووندوتیژیی ئەم پەرلەمانتارە نییە، سەرەتای ئەمساڵ کاتێک ویستبووی تەقە لە هاوسەرەکەی بکات، بە هەڵە خەسووی خۆی بریندار کردبوو.