بەگوێرەی سەرچاوەیەک، بەغدا هاوشانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 20ی حوزەیرانی 2026 سەرچاوەیەک لە نێو حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: ” دوای ڕادەستکردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی پێنج بە وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە هەفتەی ڕابردوودا، هیچ گرفتێک لە لیستەکاندا نەماوە.”
سەرچاوەکە گوتیشی: “لەگەڵ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە لە عێراق، پارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش خەرج دەکرێت و ناخرێتە دوای دابەشکردنی مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق.”
ئێستا تەنیا بابەتی داهاتی ناوخۆ و 120 ملیارەکە ماوەتەوە، پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی مانگی پێشوو بەبێ کێشە بنێردرێت، وەک پێشتر وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی دابوو.