حەوت بەندکراوی سیاسیی کورد لە ئێران و ڕۆژهەلاتی کوردستان مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن بەپەلە بێنە سەر خەت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی ئایاری 2026 ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویانکردووەتەوە، سێ لەو بەندکراوانە کە بریتین لە (پەخشان عەزیزی، حاتەم ئۆزدەمیر و یوسف ئەحمەدی) لەلایەن دیوانی باڵاوە پەسندکراوە و داواکاریی پێداچوونەوەشیان ڕەتکراوەتەوە.
بەگوێرەی ئەو ڕێکخراوە، سێ بەندکراوی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی (ڕەئووف شێخ مەعرووفی، محەممەد فەرەجی و موحسین ئیسلامخا) بە تۆمەتی “سیخوڕی” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و دۆسیەکانیان لە دیوانی باڵایە.
ئارمان مهعریفهتی، بەندکراوێکی ترە لە خۆپیشاندانەکانی کانوونی دووەمی 2026، لە گرتوخانەی قەزڵحەسار لەژێر هەمان مەترسیدایە.