سەرۆکی ئەمریکا داوایەکی خێرا لە هەریەکە لە ئیسرائیل و ئێران دەکات و دەڵێت پێویستە دەستبەجێ هێرشەکان بۆ سەر یەکتر ڕابگرن.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی حوزەیرانی 2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ترووس سۆشیال” نووسیویەتی: “دەبێت ئیسرائیل و ئێران دەستبەجێ هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر ڕابگرن.”
دوای دوو مانگ لە ئاگربەست و وەستانی جەنگ، شەوی ڕابردوو ئێران لە ڕێگای مووشەکەوە جارێکی دیکە ئیسرائیلی بۆردومان کردەوە، ئیسرائیلیش لەڕێگەی هێرشی ئاسمانی چەند ئامانجێکی لەناو ئێران بۆردومانکرد.
هەرچەندە بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندووە، کە ئەمجارە هیچ هەماهەنگییان لەگەڵ ئیسرائیل نەبووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەڵێن؛ ناتوانرێت کردەوەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا جیا بکرێتەوە.